Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 18:38

مەسرور بارزانی و حەیدەر عەبادی جەختیان لە چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور کردەوە.

کوردستان TV
100%

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسڕ کرد و لە کۆبوونەوەکەدا هەردوو لا جەختیان لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور کردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 6ـی تشرینی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر و شاندی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە بە بەشداریی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کورستان بەڕێوە چوو، دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و پەیوەندییەکان نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی عێراق تاوتوێ کران.

هەردوو لا جەختیان لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵیی هەرێمی کوردستان کردەوە. هەروەها باسیان لە ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.