خانەنشینێک لە کەلار لە کاتی چاوەڕوانیی وەرگرتنی مووچەکەیدا لە بانک، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەست دا. بەرپرسێکی تەندروستییش ڕایگەیاند، پێش گەیشتنی تیمەکانیان، هاووڵاتییەکە گیانی لەدەستدابوو.
ئەمڕۆ دووشەممە، هاووڵاتییەک لەکاتی ئامادەبوونی لە بانکی کەلار بۆ وەرگرتنی مووچەکەی، تووشی جەڵتەی دڵ بوو و گیانی لەدەست دا.
هاووڵاتییەکە ناوی (جەمال ئەحمەد حەسەن)ـە، لەدایکبووی ساڵی 1962ـە و خانەنشین بووە.
ڕەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار ڕایگەیاند: "تیمەکانمان چوون بەدەم حاڵەتەکەوە، بەڵام پێش ئەوەی بگەنە شوێنەکە، هاووڵاتییەکە گیانی سپاردبوو".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.