فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ڕایگەیاند، دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی تورکیا بڕیاری ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەکە تاوەکو 6ـی کانوونی دووەمی 2026 درێژکردەوە. بڕیارەکە داخستنی ئاسمانی تورکیاش بەڕووی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانیدا دەگرێتەوە.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، لە ڕاگەیێندراوێکدا ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی شارستانیی تورکیا لە ئاگادارییەکی فەرمیدا، بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەکەیان دەرکردووە.
بەگوێرەی ئاگادارییەکە، ماوەی ڕاگرتنی گەشتەکان و بەکارهێنانی ئاسمانی تورکیا بەڕووی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، تا ڕێکەوتی 6ـی کانوونی دووەمی 2026 درێژکراوەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.