ئەمڕۆ دووشەممە 10/6، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازیی لە کارل کۆرتانێک کونسوڵی گشتیی کۆماری چێک کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لە هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی کرد بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە کردووە و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست .
کونسولی گشتیی چێک، پێزانینی خۆی بۆ هاریکاری و ھەماھەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵخانەی وڵاتەکەی دەربڕی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.