ئەمڕۆ یەكشەممە لە بەغدای پایتەختی عێراق، مەیموونێك لە باخچەیەكدا رادەكات، لە كاتی هەڵهاتنیش هێرش دەكاتە سەر ئافرەتێك و برینداری دەكات.
میدیاكانی بەغدا بڵاویان كردەوە: دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە لە شارۆچكەی تارمییە لە سنووری بەغدا، مەیموونێك لە باخچەیەكی هاووڵاتییان رادەكات.
مەیموونەكە لە كاتی هەڵهاتندا هێرش دەكاتە سەر ئافرەتێك كە فەرمانبەری وەزارەتی تەندروستی عێراق بووە كە لەو كاتەدا لە نزیك شوێنەكە بووە.
مەیموونەكە ئافرەتەكەی لە چەند شوێنێك بریندار و بەو هۆیەوە رەوانەی نەخۆشخانە كراوە.
لایەنە پەیوەندارەكان لێكۆڵینەوەكانیان لەگەڵ خاوەنی مەیموونەكە دەستپێكردووە بۆ ئەوەی رێكاری یاسایی بەرامبەر بگرنەبەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.