Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 07:25

چەمچەماڵ.. لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا چەند ئۆتۆمبێلێک تووشی پێکدادان بوون

کوردستان TV
100%

بەیانیی ئەمڕۆ، ڕووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان چەند ئۆتۆمبێلێکی جۆراوجۆردا لەسەر ڕێگەی سلێمانی - چەمچەماڵ ڕوویدا، کە بووە هۆی برینداربوونی چەند هاووڵاتییەک و داخستنی ڕێگەکە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی چەمچەماڵ بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 5ـی تشرینی یەکەمی 2025، لەسەر ڕێگەی سەرەکیی سلێمانی - چەمچەماڵ، ڕووداوێکی هاتوچۆی زنجیرەیی لەنێوان بارهەڵگر، پاسێک و چەند ئۆتۆمبێلێکی تایبەتدا ڕوویدا.

هاتوچۆی چەمچەماڵ ئاشکرای کرد، لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا چەند سەرنشینێک بریندار بوون و بەهۆی قەبارەی ڕووداوەکەوە ڕێگەکە بۆ ماوەیەکی زۆر داخرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەستبەجێ تیمەکانی هاتوچۆ و فریاگوزاریی تەندروستی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و بریندارەکانیان بۆ نەخۆشخانەی گشتیی چەمچەماڵ گواستەوە.

هاتوچۆی چەمچەماڵ دەڵێت، پاش لابردنی ئۆتۆمبێلەکان، ڕێگەکە کرایەوە و هاتوچۆ ئاسایی بووەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.