بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر ڕایگەیاند ئەمڕۆ یەکەمین گوژمەی پارەی گەنمی جووتیارانی هەولێر دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 5ـی تشرینی یەکەمی 2025، میران بەختیار بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر ڕایگەیاند، بیست ملیار دینار لە شایستەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی 2025 کە شایستەی دارایی 747 جوتیارە ئەمڕۆ دابەش دەکرێت.
بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو ئەو جووتیارانەی وەجبەی یەکەم گەنمیان ڕادەستی سایلۆ کردوە، لە زنجیرەی یەک تاوەکوو سەد و پەنجا، ئەوان شایستەکانیان وەردەگرن و دەتوانن بێن چەکی بانکییان وەربگرن و لە لقی بانکی "تی بی ئای" لە هەولێر پارەکانیان وەربگرن.
میران بەختیار ئاماژەی بەوەش کرد، کۆی شایستەی ئەمساڵی جووتیارانی هەولێر زیاتر لە 97 ملیار دینارە و لە ماوەی داهاتوودا ئەو شایستە داراییەی ماوە لەبەغدا ڕەزامەندی خەرجکردنی بۆ دەربچێت و دابەش دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.