وەزیری دەرەوەی تاڵیبانی ئهفغانستان ئهمڕۆ شەممە بە ئاژانسی "فرانس پرێس"ی راگەیاند، لەم مانگەدا سەردانی نیودەلهی دەکات، ئهمهش یەکەم سەردانی بەرپرسێکی باڵای حکوومەتی تاڵیبانه بۆ هیندستان.
ئهمرۆ شهممه 4ی تشرینی یهكهم،ئاژانسی ههوالی "فرانس پرێس" بڵاویكردووهتهوه: ئهمیرخان موتهقی وهزیری دهرهوهی تاڵیبانی ئهفغانستان رایگهیاند، هیوادارین وڵاتانی دیکەش هاوشانی رووسیا لە داننان بە حکوومەتی ئەفغانستاندا پەیڕەوی بکەن.
لای خۆیهوه، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، ئەمیر خان موتەقی دوای لوتکەی مۆسکۆ بریاره سەردانی هیندستان بکات کە لە 7ی تشرینی یەکەم بەڕێوەدهچێت.
ئەو وەزیرە وەک زۆرێک لە بەرپرسە باڵاکانی تری تاڵیبان، کەوتۆتە ژێر سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەوانە قەدەغەکردنی گەشت و بەستنی سەروەت و سامان. بەڵام وەزارەتی دەرەوەی هیندستان رایگەیاندووه، هەڵگرتنی کاتی ئەم سزایانە لە نەتەوە یەکگرتووەکان وەرگرتووە، هەر بۆیەش دەتوانێت لە 9 تا 16ی ئۆکتۆبەر گەشت بۆ هیندستان بکات.
جێی باسه، تا ئێستا تەنها مۆسکۆ دانی بە میرنشینی ئیسلامیدا ناوە کە لەلایەن تاڵیبانەوە لە ئەفغانستان دامەزراوه ، کە لە ساڵی 2021 دا دوای رووخانی ئەو حکوومەتەی کە لهلایهن رۆژئاوا پاڵپشتی لێ دەکرا، گەڕایەوە سەر دەسەڵات.
لەو کاتەوە تاڵیبان بەدوای دانپێدانان و وەبەرهێنانی نێودەوڵەتیدا دەگەڕێت، لەم دواییانەشدا ژمارەیەک زیندانی ئەمریکی و بەریتانی ئازادکرد.
بەڵام ئەو سنووردارکردنانەی کە بەسەر ژنان و کچاندا لهلایهن تالیبان سەپێنراوە، کە لە خوێندن و ژیانی گشتی دوورخراونەتەوە، بەربەستێکی گەورە بووه لهبهردهم وڵاتانی رۆژئاوایی كه دان به حكوومهتهكهی تاڵیباندا نهنێن.
له ئێستاشدا زۆربەی وڵاتانی جیهان ئامۆژگاری هاووڵاتییانی خۆیان دەکەن کە خۆیان لە گەشتکردن بۆ ئەفغانستان بەدوور بگرن.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.