Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 06:04

لە سۆران کەسێک براکەی خۆی کوشت و دەستگیر کرا

کوردستان TV
100%

پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە براکەی خۆی کوشتووە. ڕووداوەکە دوای ئەوە ئاشکرا بووە کە کوژراوەکە بە برینداری گەیێندراوەتە نەخۆشخانە و دواتر گیانی لەدەست داوە.

ئەمڕۆ شەممە 4ـی تشرینی یەکەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران لە ڕاگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە لایەن نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆرانەوە ئاگادارکراونەتەوە لە بوونی بریندارێک بە ناوی (ع. ک. هـ) کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکێکەوە بریندار بووە.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکە، بریندارەکە دواتر لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

دوای لێکۆڵینەوەی بەشی پۆلیسی ناوشاری سۆران، دەرکەوتووە کە ڕووداوەکە کوشتن بووە و کوژراوەکە لە لایەن براکەیەوە بە ناوی (هـ. ک. هـ) بەهۆی بوونی کێشە لەنێوانیاندا کوژراوە.

پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند، دوای وەرگرتنی ڕێکارە یاساییەکان و بە بڕیاری دادوەر، تۆمەتبارەکە بە هاوکاریی پۆلیسی فریاکەوتن دەستگیرکراوە و بەپێی ماددەی 406ـی یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە. هەروەها دەست بەسەر ئەو چەکەشدا گیراوە کە لە تاوانەکەدا بەکارهاتووە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.