Erbil 31°C ھەینی 26 حوزەیران 08:08

زێلینسكی : رووسیا دڕندانه‌ هێرشی كرده‌ سه‌ر وێستگه‌یه‌كی شه‌مه‌نده‌فه‌ری مه‌ده‌نی و بریندار هه‌یه‌

کوردستان TV
100%

ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ئه‌مڕۆ شەممە رایگەیاند، لە هێرشێکی "دڕندانەی" فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی رووسی بۆ سەر وێستگەیەکی شەمەندەفەر لە شاری شۆستکا، لە ناوچەی سومی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا، لانیکەم 30 کەس برینداربوون.

 

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 4ی تشرینی یه‌كه‌م، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: هێزەکانی رووسیا لە مانگی شوباتی 2022 لە سەرەتای داگیرکردنی ئۆکراینا تا ئێستا چەندین جار ژێرخانی هێڵی ئاسنیان له‌ ئۆكراینا کردووەتە ئامانج.

زێلینسکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێكس" نووسیویەتی: "ئاگاداری لانیکەم 30 قوربانین"، لەنێویاندا سەرنشین و کارمەندانی هێڵی ئاسن هه‌ن، لەگەڵ گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە گالیسکەیەکی شەمەندەفەری سووتاوە و تێکچووە.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: رووسەکان ناتوانن بێ ئاگا بن لەوەی کە خەڵکی مەدەنی به‌هۆی ئه‌م هێرشانه‌ ده‌بنه‌ قوربانی، كه‌ نزیکەی پەنجا کیلۆمەتر لە سنووری رووسیاوه‌ دوورە.

زێلینسكی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: شەپۆلێکی هێرشەکانی شەوانەی رووسیا وای كردووه‌ کارەبای نزیکەی 50 هەزار ماڵ لە ناوچەی چێرنیهیڤ لە باکووری ئۆکرانیا بپچڕێت.

لە بەرامبەردا سوپای ئۆکراینا رایگەیاند: وه‌كو كاردانه‌وه‌یه‌ك پاڵاوگەیەکی گەورەی نەوتیان لە ناوچەی لینینگراد لە باکووری رۆژئاوای رووسیا كردووه‌ته‌ ئامانج .

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.