یودی برامانتیۆ، بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای نیشتمانی بەڕێوەبردنی کارەساتەکان ئەمڕۆ شەممە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی داڕمانی قوتابخانەیەک لە ئەندەنوسیا بۆ 17 کەس بەرزبووەتەوە و نزیکەی 50 کەسیش هێشتا بێسەروشوێنن.
ئهمرۆ شهممه 4ی تشرینی یهكهم، ئاژانسی ههواڵی "فرانس پرێس" له راپۆرتێكیدا بڵاویكردووهتهوه: بەشێک لە قوتابخانەیەکی بەشەناوخۆیی فرە نهۆمی لە دوورگەی جاڤا لەناکاو داڕما، کاتێک قوتابیان بۆ نوێژی پاشنیوەڕۆ کۆبوو بوونهوه.
گوتەبێژی بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنەکان پشتڕاستی كردهوه، ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتە 17 کەس .
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هێشتا ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان بەردەوامن".
نانانگ سیگیت سەرۆکی دەزگای گەڕان و فریاگوزاری ناوخۆیی، ژمارەی ئەو قوتابیانهی پشتڕاستکردەوە كه له پرۆسهكانی گهڕاندا تهرمهكانیان دۆزراوهتهوه.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەری زۆرە ژمارەی کوژراوان بەرزبێتەوە، چونکە ڕزگارکەران دەستیانکردووە بە بەکارهێنانی ئامێرەکانی وەک کرین بۆ لابردنی داروپەردووەکان.
بەرپرسانی فریاکەوتن رۆژی پێنجشەممە رایانگەیاند، کە هیچ نیشانەیەکی رزگاربووانیان دەستنیشان نەکردووە، ئەمەش مانای ئەوەیه کە ژمارەی گیانلهدهستدان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووهتهوه.


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.