Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 01:20

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق: تا ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت لە هەرێم وەرگیراوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە 4ی تشرینی یه‌كه‌م، حیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق، رایگەیاند ، تا ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت لە هەرێم وەرگیراوە ، لە هەمان کاتدا جەختی لە بارکردنی یەکەم کەشتیی نەوت هەڵگر بە نەوتی هەرێم لە بەندەری جەیهان کردەوە.

 

حیان عەبدولغەنی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند: "چەند رۆژێک لەمەوبەر، پڕۆسەی ناردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە بەرەو بەندەری جەیهان لە رێگەی هێڵی عێراق-تورکیاوە دەستیپێکردەوە، دوای وەستانی زیاتر لە دوو ساڵ بۆ ئەم هێڵە."

ئاماژەی بەوەشدا کە "بۆ یەکەمجارە حکوومەتی فیدراڵی نەوتی بەرهەمهێنراو لە كێڵگه‌كانی هەرێم وەردەگرێت و پڕۆسەی هەناردەکردنی بۆ دەرەوەی عێراق دەگرێتە ئەستۆ."

گوتیشی: "بڕی ئەو نەوتەی تا ئێستا وەرگیراوە گەیشتووەتە نزیکەی زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیل"، ئاماژەی بەوەشدا کە یەکەمین کەشتیی نەوت هەڵگر لە بەندەری جەیهان لنگەری گرتووە بە بڕی 650 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا."

وه‌زیری نه‌وتی عێراق روونیشی کردەوە، بارکردنی ئەم کەشتییە تەواو دەکرێت و بەرەو شوێنی مەبەستەکەی دەڕوات کە گرێبەستی لەسەر کراوە، گوتیشی: "ئەمە دەستکەوتێکی گەورەیه‌ و كاریگه‌ری له‌سه‌ر دابینکردنی بڕە پارەی پێویست بۆ بودجەی دەوڵەت ده‌بێت. "

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.