بڕیارە سبەی سێشەممە لە میسر کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لە نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل و حەماس بکرێت و تێیدا چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ بکەن.
سبەینێ یەکشەممە چاوەڕوان دەکرێت دانوستانەکان لەبارەی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی بارمتەکان لە غەززە لە میسر دەستپێبکات. ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەردوو شاندی ئیسرائیل و ئەمریکا گەیشتوونەتە قاهیرە بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆکان لەسەر قۆناغی یەکەمی پلانی پێشنیازکراوی ترەمپ.
بەپێی زانیارییەکانی کەناڵی 12ی ئیسرائیل، وادەی دەستپێکردنی دانوستانەکان یەکشەممەیە رۆن دێرمەر،و وەزیری کاروباری ستراتیژی ئیسرائیل، لەگەڵ ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا، ڕوویان لە میسر کردووە. ئامانج لەم قۆناغەی دانوستانەکان ئازادکردنی بارمتەکان و کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززەیە.
دوو ئاستەنگی سەرەکی چاوەڕێی ئەم دانوستانانەن:
جیانەکردنەوەی پرسەکان: نادیارە ئایا حەماس ڕازی دەبێت لەسەر جیاکردنەوەی پرسی ئازادکردنی بارمتەکان و کشانەوەی سوپای ئیسرائیل لە پرسی "ڕۆژی دوای جەنگ". پێشبینی دەکرێت حەماس بیەوێت ئازادکردنی بارمتەکان ببەستێتەوە بە داواکارییەکانی بۆ قۆناغی دوای جەنگ.
كشانەوەی سوپا: تەنانەت ئەگەر حەماس ڕازیش بێت، پرسی کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل کێشەیەکی دیکە دەبێت. ئیسرائیل باس لە کشانەوەیەکی بەشەکی دەکات، لەکاتێکدا حەماس داوای کشانەوەی تەواو دەکات. لەم خاڵەدا ڕۆڵی ئەمریکا گرنگ دەبێت.
کەناڵی 12 ئاماژەی بەوەشداوە کە ئەمریکییەکان وەڵامەکەی حەماسیان قۆستووەتەوە بۆ ناچارکردنی هەموو لایەنەکان بۆ دەستپێکردنی دانوستانەکان. لە ئیسرائیلیش، بە شێوەیەکی ئەمنی و دانوستانکاری، ئەمەیان بە خاڵی دەستپێکێکی باش زانیوە و بڕیاریانداوە کە ئەم هەنگاوە تاقی بکەنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.