Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 17:19

ئەمشەو پێشكەشكردن بۆ زانكۆلاین كۆتایی دێت

کوردستان TV
100%

بڕیارە ئەمشەو پێنجشەممە كاتژمێر 12:00 پێشکەشکردن بۆ زانکۆلاین كۆتایی بێت، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستی داوا لە قوتابییان دەكات ئەوانەی تا ئێستا زانكۆلاینیان پڕ نەكردۆتەوە، پەلە بكەن لەو چەند كاتژمێرەی ماوە سیستەمەكە پڕ بكەنەوە.

عەباس ئەکرەم گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا رایگەیاند: كاتژمێر 12ی ئەمشەو ڕێکەوتى (2025/10/2) ماوەى پێشکەشکردن بۆ زانکۆلاین بۆ دەرچووانى 12ی ئامادەیی (زانستى، وێژەیی، پیشەیی، خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان) لە ڕێگەى وێبسایتى (regayzanko.com) کۆتایی دێت و چیتر ماوەکە درێژ ناکرێتەوە.

گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا راشیگەیاند: ئەوانەى تاکو ئێستا زانکۆلاینیان پڕنەکردۆتەوە، ئێستا دەتوانن تاوەکو سەعات 12 فۆرمى زانکۆلاین تەواو بکەن و لە ڕێگەى سیستەمەکەوە بینێرن.

ئاماژەی بەوەش دا كە دەرچووانى خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان و پیشەییەکانیش بەهەمانشێوە دەتوانن لەم چەند كاتژمێرەی ماوە فۆڕمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.