Erbil 31°C شەممە 27 حوزەیران 15:38

سامانی ئیلۆن ماسک گەیشتە سەرووی 500 ملیار دۆلار

کوردستان TV
100%

گۆڤاری فۆربزی ئەمریکا ڕایگەیاند ئیلۆن ماسک، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای تێسلا و خاوەنی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، بوو بە یەکەم کەس لە جیهاندا کە سامانەکەی گەیشتووەتە سەرووی 500 ملیار دۆلار.

بە پێی ئەم راپۆرتە کە شەوی ڕابردوو بڵاو کرایەوە، ئیلۆنب ماسک ئێستا 150 ملیار دۆلار زیاتر لە کەسی دووهەمی لیستەی دەوڵەمەندانی جیهان، واتا لێری ئالیسۆن، سامانی هەیە.

ماسک لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 2024 بوو بە یەکەم کەس کە سامانەکەی گەیشتبووە سەرووی 400 ملیارد دۆلار و بەم پێیەش لە ماوەی 10 مانگدا سامانی ئەم سەرمایەدارە ئەمریکییە زیاتر لە 100 ملیار دۆلار زیادی کردووە.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.