Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 07:40

بە هۆی مەترسییەکانی باهۆزی خوێ گوندەکانی دەوروپشتی گۆلی ورمێ چۆڵ دەکرێن

کوردستان TV
100%

ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمان و بەرپرسانی کەرتی ئاو لە ئێران ئاشکرایان کرد لە دوای وشکبوونی گۆلی ورمێ، بە هۆی کاریگەری و مەترسییەکانی هەڵکردنی باهۆزی خوێ لە دەوروپشتی گۆلەکە، ڕەوتی چۆڵکردنی گوندەکانی ئەم ناوچەیە دەستی پێ کردووە.

حاکم مەمەکان، نوێنەری ورمێ لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاندووە کۆچی گوندنشینانی سنووری ئاوڕێژی گۆلی ورمێ دەستی پێ کردووە و ئەمە زەنگێکی مەترسیدارە.

رەزا حاجی کەریم، سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی فیدراسیۆنی پیشەسازیی ئاوی ئێرانیش بە ئاماژەکردن بە هەڵکردنی باهۆزی خوێ و بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە ناوچەکە لە ئەنجامی وشک بوونی گۆلی ورمێ و گەڕانەوەی تیشکەکانی خۆر،  جەختی کردووەتەوە ئەمە سەرەتای کارەساتەکەیە و ژیان لەو ناوچەیە بەرەو نەمان دەچێت.

مەحموود تاهیری، نوێنەری شەبستەر لە پەرلەمانی ئێرانیش بە ئاماژەکردن بەوەی باهۆزی خوێ هەرەشە لە تەندروستی و ژیانی هاووڵاتییان دەکات داوای لە حکوومەت کرد بە خێرایی چارەسەرێک بۆ دۆخی گۆلی ورمێ بدۆزنەوە.

گۆلی ورمێ کە سەردەمانێک گەورەترین گۆلی ئێران و کوردستان بوو و ڕووبەرەکەی دەگەیشتە زیاتر لە 6000 کیلۆمەتر دووجا و 13 ملیار مەترس سێجا ئاوی لە خۆگربوو، لە 25 ساڵی ڕابردوودا و لە ئەنجامی گرتنەبەری سیاسەتی پەرەپێدانی کشتوکاڵ لە ناوچەکە و دروستکردنی دەیان بەنداو و گواستنەوەی ئاوی رووبارەکانی ناوچەکە بۆ پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، بەرەبەرە ئاوەکەی کەمی کرد و هاوینی ئەمساڵ بە تەواوی وشک بوو.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.