Erbil 31°C شەممە 27 حوزەیران 18:00

ئەمریكا كەمكردنەوەی ژمارەی سەربازەكانیان لە عێراق رادەگەیەنێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا (پێنتاگۆن) ئەمڕۆ چوارشەممە بەفەرمی كەمكردنەوەی ژمارەی هێزە سەربازەكانیان لە عێراق راگەیاند.

وەزارەتەكە لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوە دا، ژمارەی ئەو سەربازانەیان كە ئێستا لە عێراق لە ئەركدان، كەم دەكەنەوە.

راشیگەیاند: كەمكردنەوەی ژمارەی سەربازەكان، رەنگدانەوەی سەركەوتنە هاوبەشەكانمانە لە شەڕی دژی داعش و تیرۆردا.

وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا جەختیشی كردەوە كە بە هەماهەنگی لەگەڵ عێراق، پڕۆسەی گواستنەوە و گەڕانەوەی سەربازەكان ئەنجام دەدەن.

ئەمە لەكاتێكدایە كە ماوەیەكە هەواڵی خێراتركردنی كشانەوەی سەربازانی سوپای ئەمریكا لە عێراق بڵاو دەكرێتەوە لە چوارچێوەی رێككەوتنی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریكا.

لای خۆشییەوە سەباح نوعمان گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لەبارەی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق رایگەیاندبوو، یەکێکە لە دەستکەوتەکانی حکوومەت و نیشانەی توانای عێراقە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات بەبێ هاوكاری و یارمەتی لایەنی دیكە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.