دوای دروستبوونی ناڕه‌زایی و فشاری زۆری چاڵاكوانان و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له‌ئاستی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیی له‌سه‌ر یاسای په‌سه‌ندكراوی تازه‌ی كۆچبه‌ران له به‌ریتانیا كه ره‌چاوی مافی مرۆڤی تێدا نه‌كراوه، كیێر ستامه‌ر وه‌كو سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا به‌ڵێنی دا له كۆشكی په‌رله‌ماندا پێداچوونه‌وه به یاساكه‌دا بكات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1-ی تشرینی یه‌كه‌م، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه: کیێر ستارمەر سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە چاوپێکەوتنێکدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە پەخشکرا به‌ڵێنی دا كه پێداچوونەوە بە چۆنیەتی لێکدانەوەی دادگاکانی بەریتانیا بکات بۆ یاسا تازه‌كانی كۆچبه‌ران، كه مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی په‌نابه‌رانی نایاسایی سنوورداركردووه.
ستامه‌ر ئه‌وه‌شی گوت: پێویسته له داڕشتنه‌وه‌ی یاساكان وردتر بین و ره‌چاوی مافه مرۆییه‌كانی په‌نابه‌ران بكه‌ین، ئه‌مه وێڕای گرته‌به‌ری رێوشوێنی یاسایی و ئه‌منی تووند دژی كۆچی نایاسایی له وڵاته‌كه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.