ئەنجومەنی کومیسیاران لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بڕیاری دا بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، ڕۆژی هەینی 3ـی تشرینی یەکەمی 2025، دەست پێ بکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 1ـی تشرینی یەکەمی 2025، جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ئەنجومەنی کۆمیسیاران لیسی ئەو بەربژێرانەی پەسند کرد کە مافی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان هەیە و بڕیاریشی داوە ڕۆژی هەینی 3ـی تشرینی یەکەمی 2025، یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بێت.
ئاماژەی بەوەش کرد هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن کاتژمێر 8ی بەیانیی ڕۆژی شەممە 8ـی کانوونی دووەمی 2025 کۆتایی پێ دێت و
هەڵبژاردنیش لە ڕۆژی سێشەمە 11ـی تشرینی دووەمی 2025 بەڕێوە دەچێت.
راشیگەیاند بۆ ئەم هەڵبژاردنە ناوی 7768 کەس کە 2248 کەسیان ئافرەت و 5520 کەسیان پیاون، لە لایەن ئەنجومەنی کۆمیسیارانەوە وەک بەربژێر پەسند کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.