بەهۆی زۆری برینداران و قوربانیان ژمارەیەک نەخۆش لە نەخۆشخانەی بۆگۆ گواسترانەوە ناوچەکانی دیکەی فلیپین و بەرگری شارستانیش دەڵێت ژمارەی قوربانیان لە زیاد بووندایە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 1ـی تشرینی یەکەم، تیمەکانی فریاگوزاری فلیپین ڕایانگەیاند: "ژمارەی قوربانیانی ڕووداوی بوومەلەرزەکەی دوێنێ گەیشتووەتە 69 کەس" و هاووڵاتییان ئاگادار کراونەتەوە بەهۆی ئەگەرەکانی پاشلەرزە نەچنە تاوەرە بەرزەکانەوە.
ڕافایێلێتۆ ئەلێخاندرۆ، جێگری سەرۆکی نووسینگەی بەرگریی شارستانی، بە ڕۆژنامەنووسانی گوت: "ژمارەی قوربانییەکان لە زیادبووندایە، بۆیە دۆخەکە ناجێگیرە."
لە شاری بۆگۆ نزیک لە ناوەندی بوومەلەرزەکە، برینداران لەژێر خێمەی بەردەم نەخۆشخانە چارەسەر دەکران، بەهۆی مەترسی پاشلەرزە.
ئەمرۆ ژمارەیەک بەخۆش گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانەی دیکە لە شارەکانی فلیپین بەهۆی زۆری بریندا و قوربانیانەوە.
بوولەمەرزەکە دوێنێ لە نزیک دورگەی سیبو ڕوویدا بە گوڕی 6.9 پلەی ڕێختەر. دوای بوومەلەرزەکە زیاتر لە 300 پاش لەرزە لە ناوچەکە تۆمارکراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.