Erbil 31°C شەممە 27 حوزەیران 23:06

پێنتاگۆن: هاوپەیمانان ئەرکی سەربازیی خۆیان لە عێراق کەم دەکەنەوە

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی پێنتاگۆن ڕایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی، ئەرکی سەربازیی خۆیان لە عێراق کەم دەکەنەوە.

ڕۆژی چوارشەممە 1ـی تشرینی یەکەمی 2025، شۆن پارنێل، گوتەبێژی پێنتاگۆن، ڕایگەیاند: لەگەڵ ڕێنماییەکانی سەرۆکی ئەمریکا و بەپێی بڕیاری لیژنەی باڵای سەربازیی ئەمریکی-عێراقی و بەیاننامە هاوبەشەکەی 27ـی ئەیلوولی 2024، ویلایەتە یەکگرتووەکان و هاوپەیمانەکانی، ئەرکی سەربازیی خۆیان لە عێراق کەم دەکەنەوە.

گوتەبێژی پێنتاگۆن، ڕاشیگەیاند؛ ئەم کەمکردنەوەیە سەرکەوتنی هاوبەشی ئێمە لە شەڕی دژی داعش نیشان دەدات و هەوڵێکە بۆ گواستنەوە و هاوبەشییەکی ئەمنیی هەمیشەیی لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و عێراقدا، کە لەگەڵ بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی ئەمریکا، دەستووری عێراق، و ڕێککەوتننامەی چوارچێوەی ستراتیژی لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و عێراقدا یەک دەگرێتەوە.

شۆن پارنێل گوتیشی؛ ئەم هاوبەشییە، پشتگیری لە ئاسایشی ئەمریکا و عێراق دەکات؛ توانای عێراق بۆ گەشەپێدانی ئابووری، ڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی و گرتنەبەری ڕۆڵێکی پێشەنگ لە ناوچەکەدا بەهێز دەکات. حکوومەتی ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە هەماهەنگییەکی نزیک لەگەڵ حکوومەتی عێراق و ئەندامانی هاوپەیمانێتی بۆ دڵنیابوون لە گواستنەوەیەکی بەرپرسیارانە و ڕێکخراو.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.