Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 12:45

نوورنیوز: ڕەنگە دیسان هێرش بکرێتەوە سەر ئێران

کوردستان TV
100%

ماڵپەڕی نوور نیوز سەر بە "عەلی شەمخانی"، سکرتێری پێشووی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئیران، رایگەیاند ناردنی فڕۆکەی شەڕکەر و فڕۆکەی تایبەت بە گواستنەوەی سووتەمەنی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە لایەن ئەمریکاوە نیشانەی ئەگەری هێرشی دووبارە بۆ سەر ئێرانە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 1ـی تشرینی یەکەمی 2025، ماڵپەڕی نوور نیووز رایگەیاند ناردنی فڕۆکەکانی تایبەت بە گواستنەوەی سووتەمەنی بۆ ناوچەکە لە لایەن ئەمریکاوە هەڵگری ئەم پەیامە سیاسییە بۆ ئێرانە کە "بژاردەی سەربازی هەر وا لەسەر مێزە".

لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئاژانسەکانی هەواڵ رایانگەیاند زیاتر لە 10 فڕۆکەی تایبەت بە سووتەمەنی لە جۆری "کەی سی 135"، لە لایەن هێزی ئاسمانیی ئەمریکاوە بەرەو بنکەیەکی ئەم وڵاتە لە بریتانیا بەڕێ کراون بەڵام دواتر ئاراستەکەیان بەرەو بنکەی سەربازیی "ئەلعودەید"ی قەتەر گۆڕیوە.

ئەمریکا چەند ڕۆژ بەر لە هێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەم وڵاتە بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانیش چەند فڕۆکەیەکی لەم جۆرەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیر کردبوو.

ئاژانسی مێهری ئێران ڕۆژی دووشەممە سەبارەت بە ناردنی ئەم فڕۆکە تایبەتانەی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە، ئەگەری هێرش بۆ سەر ئێرانی ڕەت کردبووەوە و نووسیبووی: "ئەم باسانە تەنیا پرۆپاگەندەی ڕاگەیاندنەکانن" و "گوشار بۆ سەر ڕووسیا"ی بە هۆکاری ناردنی فڕۆکەکانی ئەمریکا بۆ ناوچەکە زانیبوو.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.