Erbil 31°C چوارشەممە 01 تەمووز 14:13

پرۆژەی ئاوی قوشتەپە لە پێش وادەی خۆیدا تەواو دەبێت

کوردستان TV
100%

حکوومەتی هەرێمی کوردستان مژدەی دایە هاووڵاتییان پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە 81٪ی کارەکانی جێبەجێ کراوە و پرۆژەکە لە پێش وادەی خۆیدا تەواو دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 30ـی ئەیلوولی 2025، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند پرۆژەی ئاوی قوشتەپە کە بە بەهای 222 ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت و ئاو و ئاوەدانی بۆ 240 هەزار هاووڵاتی دابین دەکات، 81٪ی کارەکانی جێبەجێ کراوە و لە پێش وادەی خۆیدا تەواو دەبێت.

بە پێی ڕاگەیێنراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەم پرۆژەیە  لە هەر کاتژمێرێکدا توانای دابینکردنی 3000 مەتر سێجا ئاوی هەیە و لە ڕێگای 300 کیلۆمەتر بۆرییەوە، ئاوی پاک بۆ 72 گوند ڕادەکێشێت و دانیشتووانی ئەم دەڤەرە لانیکەم بۆ بیست ساڵی داهاتوو کێشەی ئاویان نامێنێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.