Erbil 31°C چوارشەممە 01 تەمووز 19:47

تەندروستیی سلێمانی: هەفتەی داهاتوو ڤاکسینی پەتای وەرزی بەردەست دەبێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە ڤاکسینی پەتای وەرزی لە سەرجەم بنکە و مەڵبەندە تەندروستییەکانی سنووری پارێزگاکەدا بەردەست دەبێت. تەندروستیی سلێمانی داوا لە هاووڵاتییان دەکات بۆ خۆپارێزی سەردانی بنکەکان بکەن و ڤاکسینەکە وەربگرن.

ئەمڕۆ سێشەممە 30ـی ئەیلوول، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاگاداریی هاووڵاتییانی کردەوە، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە ڤاکسینی پەتای وەرزی لە سەرجەم مەڵبەند و بنکە تەندروستییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی بەردەست دەبێت.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، پێکوتەکە کاردەکات بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرگریی لەشی مرۆڤ و ڕێگری لە تووشبوون یان کەمکردنەوەی نیشانەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای وەرزی دەکات.

تەندروستیی سلێمانی ڕوونیشیکردووەتەوە، ئەو کەسانەی دوای وەرگرتنی ڤاکسینەکەش تووشی پەتاکە دەبن، بەهۆی کاریگەریی پێکوتەکەوە، نەخۆشییەکە بە سووکی دەگرن و زووتر چاکدەبنەوە.

لە کۆتاییدا، داوا لە هاووڵاتییان کراوە سەردانی نزیکترین بنکەی تەندروستی بکەن بۆ وەرگرتنی ڤاکسینەکە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.