سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە پلانی گشتگیری سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئاشتی لە غەززە کرد و داوای لە هەموو لایەنەکان کرد بەشداری لە گفتوگۆکان بکەن.
ئەمرۆ سێشەممە 30ـی ئەیلوولی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە نووسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، ڕایگەیاند "پێشوازی لە پلانی گشتگیری سەرۆک دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێی غەززە دەکەم و ستایشی سەرکردایەتییەکەی دەکەم".
لە پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانیدا هاتووە: "هانی هەموو لایەنەکان دەدەم بە شێوەیەکی بنیاتنەرانە بەشداریی لە گفتگوۆکاندا بکەن و ڕۆحی سازش نیشان بدەن بە ئامانجی گەیشتن بە ئاشتییەکی هەمیشەیی و ئاسایشی و خۆشگوزەرانی بۆ گەلانی ناوچەکە.
I welcome President @realDonaldTrump’s Comprehensive Plan to End the Gaza Conflict and commend his leadership.
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) September 30, 2025
I encourage all parties to engage constructively in dialogue and demonstrate the spirit of compromise in the interest of achieving lasting peace, security, and…
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.