Erbil 31°C چوارشەممە 01 تەمووز 14:13

سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خالید شلی و خەڵکی کوردستان دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بە بۆنەی کۆچی دوایی خالید شلی، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەو پێشمەرگە کۆچکردووە و خەڵکی بادینان و هەموو کوردستان کردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە 30ـی ئەیلوولی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: "بە خەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی فەرماندە و پێشمەرگە و تێکۆشەری ناسراوی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەڵگری میداڵیای بارزانیی نەمر، "خالید شلی"مان بیست.

سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بەوەش کردووە "خوالێخۆشبوو پێشمەرگەیەکی قارەمان و کەسایەتییەکی بەڕێز و وڵاتپارێزی دەڤەری بادینان و کوردستان بوو".

لە پەیامەکەی مەسرور بارزانیدا هاتووە: "پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو و خەڵکی بادینان و کوردستان بە گشتی دەکەین. خودای مەزن گیانی ئەو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامی بە ئێمە و کەسوکار و هاوڕێیانی ببەخشێت.

 

دەقی پەیامی پرسەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی خالید شلی

 

ب خەم و کۆڤانڤە، مە پەیاما ماڵئاڤاهییا فەرماندە و پێشمەرگە و تێکۆشەرێ بەرنیاس ل هەر دوو شۆڕەشێن ئیلۆن و گوڵانێ و هەلگرێ مەدالا بارزانیێ نەمر (خالد شلی) بهیست.

خودێ لێخۆشبوویی پێشمەرگەیەکێ قەهرەمان و کەسایەتییەکێ ب قەدر و وەلاتپارێزێ دەڤەرا بەهدینان و کوردستانێ بوو. بەهی و سەرەخۆشیێ ل ماڵباتا خودێ ژێ رازی و خەلکێ بەهدینان و کوردستانێ ب گشتی دکەین. خودێ مەزن گیانێ وی ب بەهەشتێ شاد بکەت و سەبر و هەدارێ ب مە و کەسوکار و هەڤاڵێن وی بدەت.

 

مەسرور بارزانی

سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ

30/09/2025

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.