خالید شلی، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەڵگری میداڵیای بارزانیی نەمر کۆچی دوایی کرد.
بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 30ـی ئەیلوولی 2025، خالید شلی، بەرپرسی دەزگای ئەیلوول لە پارێزگای نەینەوا و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، لە نەخۆشخانەی شریان لە پارێزگای دهۆک، بە هۆی جەڵتەی مێشک کۆچی دوایی کرد.
تەرمی خالید شلی لە ڕێوڕەسمێکدا لە گۆڕستانی گوندی دووشیڤان لە سنووری قەزای شێخان بە خاک دەسپێردرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.