پۆلیسی پارێزگای هەولێر خۆڕادەستكردنی جمهوور رۆستەم محەمەد رادەگەیەنێت كە تۆمەتبارە بە كوشتنی دوو هاووڵاتی لە شارۆچكەی كەلار.
پۆلیسی هەولێر لە راگەیەنراوێكدا بۆ رای گشتی و هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان، رایدەگەیەنێت "تۆمەتبار جمهوور ڕۆستەم محەمەد لەدایکبووی ساڵی 1964 خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای هەولێر کرد".
هەروەها رایدەگەیەنێت "تۆمەتبار فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو له رووداوی کوشتنی دوو هاووڵاتى له شارۆچکەی کفری لە رێکەوتی 24/9/2025".
پۆلیسی هەولێر جەختیشی كردەوە كە ئێستا تۆمەتبار بە بڕیاری داوەری لێکۆلینەوە ڕاگیراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.