ئهمڕۆ دووشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی پێشوازی لە بنیامین نهتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کرد. ئەمەش دوای ئەوەی لە ڕۆژانی ڕابردوودا ڕایگهیاندبوو کە چاوهڕوانی شتێکی سهرنجڕاکێش بن له ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست.
دۆناڵد ترەمپ لەکاتی پێشوازیکردنی لە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: "دڵنیام لەسەر پرسی غەزە دەگەینە ڕێککەوتن".
ترەمپ ڕۆژی یەکشەممە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ترووس) ڕایگهیاندبوو:"دەرفەتێکی ڕاستەقینەمان هەیە بۆ ئەوەی شتێکی گەورە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەین".
کارۆلین لیڤیت گوتەبێژی ترەمپ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "ترەمپ چاوەڕێی هەردوولا دەکات پلانە نوێیەکەی واشنتۆن قبووڵ بکەن".

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.