ئەنجوومەنی ئەوروپا ئەمڕۆ دووشەممە خەڵاتی مافی مرۆڤی "ڤاکلاڤ هاڤێل"ی بەخشییە رۆژنامەنووسی ئۆکراینی "ماکسیم بوتکێڤیچ" کە ساڵی رابردوو دوای دەستگیرکردنی لەلایەن هێزەکانی رووسیا ئازادکرا.
ئاژانسی ههواڵی "فرانس پرێس" له راپۆرتێكدا بڵاویكردووهتهوه: لە ساڵی 2013ەوە ئەنجوومەنی پەرلەمانی ئەنجوومەنی ئەوروپا، کە دەستەیەکی 46 ئەندامە و سەرپەرشتی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ لە کیشوەرەکە دەکات، ساڵانه ئەو خەڵاتە بە ناوی سەرۆکی پێشووی ئۆپۆزسیۆن و سەرۆکی داهاتووی چیکەوە ناونراوە.
به گوێرهی زانیارییهكان، رووسیا دوای لەشکرکێشی بۆ سەر ئۆکراینا لە ساڵی 2022 بهكۆی دهنگی ئهندامهكان لە ئەنجومەنەکە دەرکرا.
بوتکێڤیچ کە دوای لەشکرکێشی رووسیا لە شوباتی 2022 خۆبەخشانە بۆ هێزەکانی ئۆکراینا کاری کردووە، لە مانگی حوزەیرانی ههمان ساڵدا بە دیل گیرا و لە مانگی ئازاری 2023 لەلایەن هێزەکانی رووسیا سزای 13 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، پێش ئەوەی لە ئۆکتۆبەری 2024 وەک بەشێک لە رێککەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلهكان ئازاد بکرێت.
بوتکێڤیچی تەمەن 48 ساڵ، بووە یەکەم ئۆکراینی کە خەڵاتی "ڤاکلاڤ هاڤێل"ی وەربگرێت، كه وهكو رۆژنامەنووسێک رادیۆی سەربەخۆی هرۆمادسکی دامەزراندووە و هاوبەشی دامەزرێنەری سەنتەری زمینەساری بووە بۆ ئازادی.
هەروەها دوو رۆژنامەنووسی دیکە بە ناوەکانی "مزییە ئاماگلۆبێلی جۆرجیی و ئولڤی حەسەنلی" ئازەری هەردووکیان له لیستهكهدا دهبینرێن، بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکە پاڵێوراو بوونه.
لای خۆیهوه، تیۆدۆرۆس ڕۆسۆپۆلۆس سەرۆکی ئەنجوومەنی پەرلەمانی ئەوروپا، جەختی لەوە کردەوە: هیچ رێكکەوتێک نییە بۆ کاندیدکردنی دوو پاڵێوراوهكهی تر، بهڵام داوای کرد دەستبەجێ ئازاد بکرێن كه ئێستا لهلایهن هێزهكانی رووسیا دهستبهسهر كراون.
ناوبراو ئاماژەی بەوەدا، مانگەکانی ئەم دواییە زۆر مەترسیدار بوونه بۆ ڕۆژنامەنووسان، کە 171 کەسیان لە سەرەتای ئەمساڵدا لە ئەوروپا زیندانیکراون، کە لانیکەم 26 ئۆکراینییان لە رووسیا یان لە ناوچە داگیرکراوەکانی ئۆکراینا لەلایەن رووسیاوە دەستبەسەرکراون.
جێی باسه، بوتکێڤیچ کە تیشێرتێکی ڕەشی لەبەردایە بە شێوەیەکی نایاسایی لەلایەن رووسیا دەستبەسەرکرا، دواتر تووشی ئەشکەنجە و مامەڵەی نامرۆڤانە و ڕیسواکردن بوویهوه لەلایەن رووسیا.
ماکسیم بوتکێڤیچ له رێوڕهسمهكهدا دوای وهرگرتنی خهڵاتهكه بۆ ئامادهبووان رایگهیاند: "ئەم خەڵاتە قبوڵ دەکەم، ئێمە ئێوەمان لەبیر نەکردووە و بهیهكهوه لهپێناو ئازادی و دیموكراسی تێدهكۆشین. "


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.