Erbil 31°C سێشەممە 21 تەمووز 13:17

نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ پاتريارك و مه‌ترانه‌كانى كه‌نيسه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتيى ئاشوورى كۆبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیی له‌ قه‌داسه‌تى پاتريارك مار ئاوا پاترياركى كه‌نيسه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتيى ئاشوورى و ژماره‌يه‌ك له‌ مه‌ترانه‌كانى ئه‌و كه‌نيسه‌يه‌ له‌ كوردستان و عێراق و جيهان كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دۆخى كه‌نيسه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتيى ئاشوورى و په‌يڕه‌وانى له‌ هه‌رێمى كوردستان، عێراق و جيهان تاوتوێ كرا، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته‌ سه‌ر ڕه‌وشى پێكهاته‌ ئايينييه‌كان، ئازادييه‌كان و به‌تايبه‌تى ئازاديى ئايينى له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق.

قه‌داسه‌تى پاتريارك مار ئاوا باسى له‌ كۆنفرانسى‌ یادی 1700 ساڵەی (کۆمەڵەی نیقییە) كرد كه‌ ماوه‌ى سێ ڕۆژى ڕابردوو له‌ هه‌ولێر ئه‌نجام درا. هه‌روه‌ها هه‌ر يه‌كێك له‌ مه‌ترانه‌كان پوخته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى كه‌نيسه‌كه‌يان له‌ وڵاتانى جيهان خسته‌ ڕوو و ستايشى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن و ئارامى و سه‌قامگيريى هه‌رێمى كوردستانيان كرد.

لاى خۆيه‌وه‌ نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به‌ ئه‌نجامدانى چالاكييه‌كانى كه‌نيسه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتيى ئاشوورى له‌ هه‌ولێر، سوپاسى كردن كه‌ ساڵانه‌ له‌ چوارچێوه‌ى كار و به‌رنامه‌كه‌ياندا، ژماره‌يه‌ك له‌ گه‌نجانى هه‌نده‌ران بۆ سه‌ردان و ئاشنابوون به‌ وڵات‌ و كولتووره‌كه‌يان ده‌هێننه‌وه‌ كوردستان.

نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان شانازى به‌ كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى لەنێوان پێكهاته‌كاندا ده‌كات و هه‌ميشه‌ پارێزه‌رى ماف و ئازادييه‌كانى هه‌مووان ده‌بێت.

خستنه‌ڕووى چه‌ندين ديد و سه‌رنجى جيا ده‌رباره‌ى ژيان و دۆخى پێكهاته‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.