Erbil 31°C سێشەممە 21 تەمووز 13:17

27 وڵاتی یەکێتیی ئەوروپا سەپاندنەوەی سزاكان بۆ سەر ئێران پشتڕاست دەکه‌نه‌وه‌

کوردستان TV
100%

یەکێتیی ئەوروپا ئه‌مڕۆ دووشەممە 29ى ئه‌یلوول، دووپاتی کردەوە کە بە هۆی بەرنامە ئەتۆمییەکەیەوە سزای بەرفراوانی بەسەر ئێراندا سەپاندەوە، ئەمەش دوای ئەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو سزاکانی خۆی سەپاندەوە.

ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" له‌ راپۆرتێكدا رایگه‌یاندووه‌، نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆتایی هەفتەدا هەنگاوی دووباره‌ سه‌پاندنه‌وه‌ی سزاكانی ناوە، دوای ئەوەی زلهێزەکانی ئەوروپا میکانیزمی سناپباکیان بەپێی رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015چالاک کرد.

ئەو سزایانەی کە لە لایەن بلۆکی 27 وڵاتەوە دووبارە سەپێندراونەتەوە بریتین لە ڕێوشوێنی نەتەوە یەکگرتووەکان کە بازرگانی لەگەڵ چالاکییە ئەتۆمی و مووشەکییە بالیستییەکانی تاران قەدەغە دەکات.

جگه‌ له‌وه‌ سزاكان، رێوشوێنە داراییەکانیش دەگرێتەوە، لەوانەش بەستنی سەروەت و سامانی ئێران لە بانکی ناوەندیدا.

تاران سەپاندنەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکانی شەرمەزار کرد و بە هەنگاوێکی "ناڕەوا" وةسفى کرد.

سەرکردەکانی وڵاتانی رۆژئاوا جەختیان لەوە کردەوە کە سه‌ره‌ڕای سه‌پاندنه‌وه‌ی سزاكان کەناڵەکانی دیالۆگ بە کراوەیی له‌گه‌ڵ ئێراندا ده‌هێڵنه‌وه‌.

هاوكات، کایا کاڵاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا دوێنێ یەکشەممە رایگەیاند، سەپاندنەوەی سزاکان "نابێت کۆتایی دیپلۆماسی بێت".

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.