ئەندامێکی لێژنەی زانستیی زانکۆی پزیشکیی بەهەشتیی تاران ئاشکرای کرد لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 35 هەزار هاووڵاتیی ئێرانی بە هۆی پیسبوونی هەواوە گیانیان لە دەست داوە.
رۆژی دووشەممە 29ـی ئەیلوولی 2025، عەباس شاهسەوەنی، مامۆستای زانکۆی پزیشکیی بەهەشتیی تاران، بە ئاژانسی ئیسنای ڕاگەیاند: "بە پێی لێکۆڵینەوەیەکی بەربڵاو لە شارەکانی ئێران کە 57 ملیۆن کەس لە دانیشتووانی ئێرانیان لەخۆ گرتووە، 35 هەزار و 540 هاووڵاتیی نیشتەجێی ئەم شارانە، بە هۆی پیسبوونی هەواوە گیانیان لە دەست داوە.
شاهسەوەنی ئاشکراشی کرد تەنیا لە شاری تاران حەوت هەزار کەس بە هۆی پیسبوونی هەواوە مردوون و بە گشتی پیسبوونی هەوا لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا 13 ملیار و 940 ملیۆن دۆلار زیانی بە ئابووریی ئێران گەیاندووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.