وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی زیاتر له 250 كیلۆگرام ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌گه‌ل ده‌ستگیركردنی چه‌ندان بازگانی نێوده‌وڵه‌تیی ماده‌ی هۆشبه‌ر راده‌گه‌یه‌نێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری ماده هۆشبه‌ره‌كان سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاو كرده‌وه: له‌م مانگه‌دا زیاتر له 250 كیلۆگرام ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، هه‌روه‌ها 59 بازرگانی نێوده‌وڵه‌تیی ماده‌ی هۆشبه‌ریش له‌ناو خاكی عێراق ده‌ستگیركراون.
بڵاویشی كرده‌وه: جگه له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن و ده‌ستگیركردنی بازرگانان، هه‌روه‌ها چه‌ندان كارگه و كۆگای ماده‌ی هۆشبه‌ریش له ناوخۆی عێراق له‌ناوبراون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه كه هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك به بازرگانیكردنی ماده‌ی هۆشبه‌ر تێوه‌گلێت، له هه‌ر پۆستێكدا بێت و هه‌ر كه‌سێكی له پشت بێت، له ده‌ست یاسا رزگاری نابێت و رووبه‌ڕووی توندترین سزا ده‌بێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.