پۆلیسی پارێزگای به‌سڕه رایگه‌یاند كه پاسه‌وانی ئه‌و به‌رپرسه‌یان ده‌ستگیر كردووه كه ته‌قه‌ی له به‌شێك له خۆپیشانده‌رانی به‌سڕه كردبوو.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو ڤیدیۆی پاسه‌وانێك بڵاوبووه‌وه كه له كاتی گردبوونه‌وه‌ی به‌شێك له ده‌رچووانی زانكۆ له به‌شه‌كانی ئه‌ندازیاری و نه‌وت له پارێزگای به‌سڕه، ته‌قه به‌سه‌ر به‌شێك له خۆپیشانده‌ران ده‌كات و به‌هۆیه‌وه چه‌ند كه‌سێكیان بریندار ده‌بن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی پۆلیسی به‌سڕه، ئه‌و كه‌سه‌ی له خۆپیشاندانی ئه‌مڕۆی به‌سڕه ته‌قه‌ی له خۆپیشانده‌ران كردبوو، پاسه‌وانی ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه.
پاسه‌وانه‌كه به‌بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه ده‌ستگیر كراوه و ڕه‌وانه‌ی شوێنی لێكۆڵینه‌وه كراوه.
پۆلیسی به‌سڕه جه‌ختی كرده‌وه كه رێوشوێنی یاسایی توندی به‌رامبه‌ر ئه‌و پاسه‌وانه و سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه ده‌گرنه‌به‌ر كه ده‌بنه هۆكار بۆ دروستكردنی پشێوی و ناسه‌قاگیری له پارێزگای به‌سڕه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.