Erbil 31°C سێشەممە 21 تەمووز 00:36

پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ یادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان

کوردستان TV
100%

به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی  62 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی ئێزگه‌ی ده‌نگی كوردستان ، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی..

 

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەڕێوبەر و کارمەندانی ئێزگەی دەنگی کوردستان

بە بۆنەی شەست و دووه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم  لە ئێوەی خۆشەویست و جەماوەر و لایەنگرانی پارتی و خەڵکی کوردستان دەکەم.

دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان لەو ڕۆژگارە سەخت و پڕ شانازییەدا، هەنگاوێکی گرنگ بوو لە گەیاندنی دەنگی شۆڕش و هەواڵەکانی نەبەردیی و داستانەکانی پێشمەرگە بە خەڵکی خۆڕاگری سەرانسەری کوردستان و ڕێگەیەکی سەردەمیانە بوو بۆ گەیاندنی پەیامی مەزڵوومییەتی گەلی کوردستان و دۆزە ڕەواکەی بە ڕای گشتیی عێراق و ناوچەکە و جیهان.

هەر لەم بۆنەیەدا، سوپاسی هەموو ئەو خەباتگێڕ و تێکۆشەرانە دەکەم کە ڕۆڵیان لە بەردەوامی و زیندووهێشتنەوەی دەنگی دلێری ئێزگەی دەنگی کوردستاندا هەبووە.

 داواتان لێدەکەم بەردەوام بن لە کارکردنی میدیایی ڕاستگۆ و سەنگین و دەستگرتن بە بەها نەتەوەیی و نیشتیمانی و مرۆڤایه‌تییه‌كان و بەردەوامی بەو نەهجە ئازاد و شۆڕشگێڕانە و دیموکراسیە بدەن کە ئەو ئێزگەیەی لە پێناودا دامەزراوە.

 

هەر سەرکەوتوو بن

مسعود بارزانی

27ی ئەیلوولی 2025

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.