سەرۆک بارزانی لە سەلاحەدین پێشوازیی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد. لە کۆبوونەوەکەدا، پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکان بوو.
رۆژی شەممە 27ـی ئەیلوولی 2025، لە سەلاحەدین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە، پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان و پرسی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێم تاوتوێ کراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.