وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بڵاویکردەوە پرۆسەی ناونوسینی هاووڵاتییان بۆ فەریزەی حەج کۆتایی هاتووە و مانگی داهاتوو دەست بە تیروپشکی حاجیان دەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە 27ـی ئەیلوول 205، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بڵاوی کردەوە: پڕۆسەی ناونوسینی هاووڵاتییان بۆ حەجی ساڵی 2026 کۆتایی هات. لە ئێستادا قۆناغی وردبینی دەستی پێکردووە بۆ دڵنیابوونەوە لە پارێزراوی مافی تەواوی هاووڵاتییان و دابینکردنی شەفافیەت لە پڕۆسەکەدا.
20ـی ئەیلوول وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بۆ ماوەی شەش رۆژ پرۆسەی ناونوسینی درێژ کردەوە و دوێنی شەو 26ـی ئەیلوول کۆتا شەوت پرۆسەکە بوو چیدیکە ناونوسین نەماوە.
وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ ئەوەی لە کۆتایی مانگی 10ی ئەمساڵدا، تیروپشکی حاجیانی ساڵی 2026 بەڕێوەبچێت.
وەزارەتەکە رایگەیاند، لەم پڕۆسەیەدا فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری حکوومەتی کوردستان ڕۆڵێکی بەرچاوی گێڕا و بە شێوەیەکی بەردەوام سەرپەرشتی لایەنی تەکنیکی پڕۆسەکەیان کرد. لە ئێستاشدا، ستافی فەرمانگە سەرقاڵی ڕێکخستنەوەی فۆڕمی داواکارییەکانن بۆ ئامادەکردنیان بۆ قۆناغی داهاتوو.
چاودێران و هاوڵاتییان بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی ئەنجامی تیروپشکەکە دەکەن، بە ئومێدی ئەوەی بتوانن فەریزەی حەج بەجێبگەیەنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.