Erbil 31°C دووشەممە 20 تەمووز 00:59

لە سەردەمی کابینەی نۆیەم 80  پرۆژەی گەشتیاری جێبەجێ کراون

کوردستان TV
100%

لە کابینەی نۆیەم و بە بەهای زیاتر لە 7.5 ملیار دۆلار، 80 پرۆژەی گەشتیاریی نوێ جێبەجێ کراون، کە بووەتە هۆی گەشەکردنی ژێرخانی کەرتی گەشتیاری و ڕاکێشانی ژمارەیەکی زۆر گەشتیار.

ئەمڕۆ شەممە 27ـی ئەیلوول، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی گەشتە و لەلایەن ڕێکخراوی گەشتیاریی جیهانیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دیاری کراوە،  ئەم ڕۆژە وەک ئاماژەیەک بۆ گرنگیی کەرتی گەشتیاری لە ئابووری و پەرەپێدانی وڵاتان و ناوچەکان دادەنرێت.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کابینەی نۆیەمدا، هەنگاوی گەورەی ناوە بۆ بەهێزکردنی کەرتی گەشتیاری و گەشەپێدانی ژێرخانەکەی. لەو ماوەیەدا، 80 پرۆژەی گەشتیاریی نوێ بە گوژمەی 7 ملیار و 555 ملیۆن و 305 هەزار دۆلار جێبەجێ کراون. ئەم پرۆژانە بووەتە هۆی دروستبوونی هەلی کار و بووژاندنەوەی زیاتری ئابووریی هەرێم.

هەرێمی کوردستان خاوەنی زیاتر لە 3,000 شوێن و بنکەی گەشتیارییە، کە ئەمانەی خوارەوە بەشێکن لەوان:

هۆتێل: 480

مۆتێل: 282

کۆمەڵگای گەشتیاری: 44

گوندی گەشتیاری: 20

ڕێستۆڕانت و خواردنی خێرا: نزیکەی 1,000

کافتریا: نزیکەی 700

شاری یاری: 28

ئەم گەشەپێدانە، کە هاوکاتە لەگەڵ گەشەی ژێرخان و ڕێگەوباندا، بووەتە هۆی زیاتر ڕاکێشانی گەشتیارانی ناوەوە و دەرەوە و بووژاندنەوەی کەرتەکە، کە ساڵانە زیاتر لە 7 بۆ 8 ملیۆن کەس گەشتی کوردستان دەکەن. ئەمەش نیشانەی سەرکەوتنی سیاسەتەکانی حکوومەتی هەرێمە لە پەرەپێدانی کەرتی گەشتیاریدا و وادەکات کوردستان ببێتە شوێنێکی سەرنجڕاکێش بۆ گەشتیاران لە ناوچەکە و جیهاندا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.