نەتەوە یەکگرتووەکان ئهمڕۆ هەینی رایگەیاند، زیاتر لە هەزار و 800 هاووڵاتیی مەدەنی لە باشووری سودان لە نێوان مانگی یەک تا مانگی ئەیلولی ئهمساڵ کوژراون و وڵاتەکەی بە "لە لێواری داڕمان" وەسف کرد لە کاتێکدا کە گرژییە سیاسییەکان بە تووندی پەرەی سەندووە.
ئهمڕۆ ههینی 26ی ئهیلول، ئاژانسی ههواڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووهتهوه: رێککەوتنێکی ئاشتی کە لە ساڵی 2018 واژۆ کرا، کۆتایی بەو ململانێ خوێناوییە هێنا و مەرجی دابەشکردنی دەسەڵاتی نێوان هەردوولا دانا. بەڵام دوای تۆمەتبارکردنی، لایەنگرانی ماچار داوای کۆکردنەوەی سەربازییان کرد بۆ "گۆڕینی ڕژێم" لە باشووری سودان کە لە ساڵی 2011 سەربەخۆیی لە سودان بەدەستهێنا.
هاوكات، بەگوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە چوارچێوەی ئەو ململانێیانەی لە ماوەی نۆ مانگی یەکەمی ساڵی 2025 دا لەو وڵاتەدا شاهید بوون، لانیکەم هەزار و 854 کەس کوژراون، هەزار و 693کەس برینداربوون، 423 کەس رفێندراون و 169 کەسیش تووشی تووندوتیژی سێکسی بوون.
ئەمەش بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی 59% زیادبوونی ژمارەی قوربانییە بەڵگەدارەکانە، لە کاتێکدا پێدەچێت ئامارە راستەقینەکان زۆر زیاتر بن بەهۆی سەختی پشتڕاستکردنەوەی رووداوەکانی تووندوتیژی بەهۆی تێکچوونی دۆخی ئەمنی.
ڤۆڵکەر تورک، کۆمیساریای باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەکەدا رایگهیاند: "ئەمە جێگای قبوڵ نییە و دەبێت بوەستێنرێت و نیگەرانی قووڵی خۆی لە دۆخی خەڵکی سڤیل لە باشووری سودان دەربڕی".
ڤۆڵكهر تورک داوای لە سەرکردەکانی باشووری سودان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد هەموو هەوڵێک بدهن بۆ ئەوەی وڵاتەکە لە لێواری داڕمان رزگار بكهن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.