به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وت"سۆمۆ" له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن رایگه‌یاند، سبه‌ی شه‌ممه 27ی ئه‌یلول، كاتژمێر شه‌شی به‌یانی یه‌كه‌م هه‌نگاوی كلیلی كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا ده‌كرێته‌وه، ئه‌وه‌ش دوای رێككه‌وتنی سێ قۆڵی له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێن.
عەلی نزار، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: سبه‌ی دوای گلدانه‌وه‌ی 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بۆ كاروباری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 190 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌كرێت له‌رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا و به سه‌رپه‌رشتی كۆمپانیای سۆمۆ.
عه‌لی نزار راشیگه‌یاند: دانوستاندنەکان لەبارەی نەوت به قۆناغی سه‌ختی گفتوگۆكردندا تێپه‌ڕێن و زیاتر لە 30 مانگیان خایاند، به‌ڵام وه‌كو خۆی ده‌ڵێت خۆشبه‌ختانه به‌رهه‌مدار بوو.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای به‌بازاركردن "سۆمۆن زیاتر گوتی : رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ توركیا كراوه و تاكو مانگی ته‌مووزی ساڵی 2026 هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم به‌رده‌وامی ده‌بێت ، راشیگه‌یاند، له توانایاندا ده‌بێت تا نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وت رۆژانه به‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهان هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكه‌ن .
عه‌لی نزار ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت له كێڵگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گره‌نتییان له حكوومه‌تی عێراق وه‌رگرتووه و دڵخۆشن به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت كه بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت بڕی 16 دۆلاریان پێ ده‌درێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.