Erbil 31°C یەکشەممە 19 تەمووز 16:27

نه‌تانیاهۆ : پێویسته‌ سزاكان به‌سه‌ر ئێراندا بسه‌پێنرێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

بنیامین نه‌تانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئه‌مڕۆ هەینی پشتیوانیی خۆی بۆ سەپاندنەوەی سزاکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر ئێران دەربڕی کە بڕیارە لە کۆتایی ئەم هەفتەیە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و خوازیاری وریایی زیاتری دا سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی کۆماری ئیسلامی ئێران.

 

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 26ی ئه‌یلول، نه‌تانیاهۆ لە گوتارەکەیدا بۆ کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە مانگی حوزەیراندا مەترسی هه‌یمه‌نه‌ی ئێرانی لابرد بۆ سەر دەوڵەتی جولەکە و مەترسییه‌كان بۆ سەر نەتەوە یەکگرتووەکان.

نه‌تانیاهۆ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:  "ئێمە هەورێکی تاریکمان لابرد کە دەکرا ملیۆنان کەس بکوژێت".

نه‌تانیاهۆ گوتیشی: نابێت رێگە بە ئێران بدەین توانای ئەتۆمیی سەربازی خۆی په‌ره‌ پێبدات، چونكه‌ وه‌كو خۆی جه‌ختی لێ كردووه‌ ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر هه‌موو جیهان.

نه‌تانیاهۆ ئاشكراشی كرد:  پێویسته‌ پیتاندنی عەمبارکراوی یۆرانیۆم له‌ تاران سنووردار بكرێت و سبەی شەممە، دەبێت سزاکانی ئەنجوومەنی ئاسایش بەسەر ئێراندا بسەپێندرێتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.