ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ئه‌مڕۆ هەینی رایگەیاند، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سیخوڕی کە ئاسمانی وڵاتەکەی پێشێل کردووە، زانیاری‌یان هه‌یه كه له‌وه ده‌چێت هه‌نگاری بن .
ئه‌مرۆ هه‌ینی 26ی ئه‌یلول، ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه: زێلینسکی سه‌رۆكی ئۆكراینا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی سۆشیال میدیای تایبه‌ت به‌خۆی رایگه‌یاندووه: هێزە ئاسمانییه‌كانی ئۆکراینا پێشێلکارییەکانی ئاسمانی ئێمەیان لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە تۆمار کردووە، کە بە ئەگەرێکی زۆرەوە پێده‌چێت هی وڵاتی هەنگاریا بن.
راشیگه‌یاندووه: رێگه به هیچ وڵاتێك ناده‌ن سیخوڕی به‌سه‌ر ئاسمانی وڵاته‌كه‌یدا بكات و جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه به‌دواداچوونی جددی له‌و باره‌وه ده‌كه‌ن له رۆژانی داهاتوودا.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.