دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ، باجی نوێی گومرگیی تا 100%ی لەسەر بەرهەمە دەرمانییەکان راگەیاند، لەوانە كۆمپانیاكانی دهرمان و ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و دهرمانی جوانكاری کە لە دەرەوەی ئەمەریکا بەرهەم دەهێنرێن.
ئاژانسی ههواڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووهتهوه: یەکێتیی ئەوروپا ئهمڕۆ هەینی بە خێرایی رایگەیاند کە رێککەوتنی بازرگانی لە سەرەتای ئەمساڵدا لەگەڵ واشنتۆن واژۆ کراوە، دەیپارێزێت لەم باجانە.
سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی نووسیویەتی: لە 1ی مانگی 10ی ئهمساڵهوه، "باجی 100% لەسەر هەموو بەرهەمە دەرمانییە مارکەدارەکان یان پاتێنتکراوەکان دەسەپێنین، جگه لهو کۆمپانیایانهی كه کارگەی دەرمانسازییان لە ئەمهریکا دروست كردووه و لقیان ههیه.
یەکێتیی ئەوروپا راشیگەیاندووه: رێککەوتنێک کە لە مانگی تەمموزدا لەگەڵ واشنتۆن واژۆکراوە، دەیپارێزێت لە باجی زیاتر لە 15% لەسەر هەناردەکردنی بهرههمهكانی دهرمانی و كهلوپهلهكانی تر.
هاوكات، ئۆلۆف گیل گوتەبێژی بازرگانی یەکێتیی ئەوروپا دووپاتیکردەوە: "سەقفی باجی گومرگی 15% لەسەر هەموو هەناردەکردنی یەکێتیی ئەوروپا گەرەنتییەک دەدات کە باجی زیاتر ناسەپێنرێت بەسەر بازرگانانی ئەوروپیدا.
فیدراسیۆنی پیشەسازی دەرمانیی ئەوروپا هۆشداریدا لەوەی سەپاندنی ئەم باجانە بەسەر دەرمانەکاندا جیهان بهرهو دۆخێكی خراپ دهبات ،چونكه بابهتهكه پهیوهسته به تهندروستیی مرۆڤایهتییهوه.
لای خۆیهوه، ئوسترالیا لە ساڵی 2024 بە بەهای یەک ملیار و 35 ملیۆن دۆلار بەرهەمی دەرمانیی هەناردەی ئەمهریکا کردووە، مارک باتلەر وەزیری تەندروستی ئوسترالیا ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: "ئێمە بەرهەمە دەرمانییەکان لە ئەمهریکا دەکڕین بە ڕێژەیەکی زۆر زیاتر لەوەی (ئەمهریکییەکان) لە ئێمە دەیکڕن. ئەوە لە بەرژەوەندی بەکارهێنەرانی ئەمریکیدا نییە کە نرخێکی زیاتر بسەپێنن بەسەر هەناردەی ئوسترالیا بۆ ئەمریکا".
جگه لهوه، ترەمپ لە پۆستێکی جیادا باجی 25%ی لەسەر هەموو ئەو بارهەڵگرە قورسانەی کە لە ناوچەکانی دیکەی جیهان بەرهەمدەهێنرێن راگەیاند. ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە ئەم رێوشوێنە پشتگیری لە بەرهەمهێنەرانی بارهەڵگری ئەمهریکی دەکات.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.