ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاسایشی سلێمانی ده‌ستگیركردنی بكوژی ئەکبەری حاجی رۆستەم كه‌سایه‌تی ناسراوی دەڤەری گەرمیان، به بەهەماهەنگی له‌گه‌ڵ دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە شاری بەغدا راگه‌یاند.
ئاسایشی سلێمانی بڵاوی كرده‌وه: رۆژی 22ی ئه‌م مانگه لە گوندی ئۆمەربلی له شارۆچكه‌ی کفری، هاووڵاتیی (ئەکبەری حاجی ڕۆستەم) دەکوژرێت، دوای ڕووداوەکە دەستبەجێ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونه‌كان له‌لایه‌ن تیمه‌كان دەست پێ ده‌كات.
بڵاویشی كرده‌وه: دوای لێکۆڵینەوەکان دەرده‌کەوێت كه بکوژ چووەتە باخی قوربانییەکە و چاوەڕوانی کردووە، دوای گەیشتنی ئەکبەری حاجی ڕۆستەم بە فیشەکێکی چەکی جۆری دەمانچە دەیکوژێت و دواتر ئۆتۆمبێل و مۆبایله‌كه‌ی دەبات و لە شوێنی تاوان هەڵدێت.
هه‌روه‌ها بڵاوی كرده‌وه: تۆمه‌تبار دوای ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه لە ڕێگەی شاره‌دێی سلێمان بەگ دەچێتە بەغدا و لەناوچەی دۆرە لە ماڵێک خۆی حەشار دەدات، به‌ڵام له رۆژی 23ی مانگ لەلایەن دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق و بەهەماهەنگی و زانياریى ئاسایشی سلێمانی دەستگیر ده‌کرێت.
ئاسایشی سلێمانی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، تۆمەتبار ناوی عەبدول عزیز جاسم مه‌حموود بە نه‌ته‌وه عەرەب و تەمەن 22 ساڵه، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا دانی بەتاوانەکەی داناوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.