سوپای ئیسرائیل ئه‌مڕۆ هه‌ینی هۆشدارییه‌كی دیكه‌ی ئاراسته‌ی خه‌ڵكی غه‌زه كردووه و داوای لێ كردوون چه‌ند ناوچه‌یه‌ك چۆڵ بكه‌ن، چونكه له نزیكترین كاتدا هێرشی ده‌كه‌نه سه‌ر.
له راگه‌یه‌نراوێكی ئه‌فیغای ئه‌دره‌عی گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل هاتووه: هۆشداری ده‌ده‌ینه خه‌ڵكی غه‌زه و داوایان لێ ده‌كه‌ین به زووترین كات ناوچه‌كانی نزیك مینا چۆڵ بكه‌ن.
هه‌روه‌ها هاتووه: سوپای ئیسرائیل به‌منزیكانه هێرش ده‌كاته سه‌ر ئه‌و ناوچانه دوای ئه‌وه‌ی روون بووه‌ته‌وه بنكه و باره‌گای چه‌كدارانی حه‌ماسی تێدایه.
ئه‌فیغای ئه‌دره‌عی گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل داواشی له دانیشتووانی ناوچه‌كه كردووه به‌خێرایی شوێنه‌كه جێبهێڵن و به‌ره‌و ناوچه ئارام و شوێنه مرۆییه‌كان بڕۆن، تا ژیانیان سه‌لامه‌ت بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.