به‌پێی دوایین ئاماره‌كان، له هێرشه‌كانی دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له یه‌مه‌ن، 183 كه‌س بوونه‌ته قوربانی كه به‌شێكیان منداڵ و ئافره‌تن.
ئه‌نیس ئه‌سبه‌حی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی ئه‌نساڕوڵا (حوسییه‌كان) له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس بڵاوی كردۆته‌وه: له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی دوێنێی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل 9 كه‌س كوژراون و 174 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
راشیگه‌یاندووه: هێرشه‌كان چه‌ند ناوچه‌یه‌كی مه‌ده‌نی كردۆته ئامانج، به‌هۆیه‌وه زۆرینه‌ی كوژراو و برینداره‌كان ئافره‌ت و منداڵن.
لای خۆشییه‌وه سوپای ئیسرائیل سه‌باره‌ت به هێرشه‌كان، دوێنێ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاندبوو كه چه‌ند بنكه و باره‌گایه‌كی هێزه ئه‌منییه‌كان و هه‌واڵگرییان له سه‌نعا و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه كردۆته ئامانج.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدابوو كه هێرشه‌كان له تۆڵه‌ی ئه‌و دوو درۆنه بوون كه حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن ئاراسته‌ی شاری ئیلات له باشووری ئیسرائیلیان كردبوو و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك قوربانی لێ كه‌وتبووه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.