هێزه‌كانی سوپای سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ئاشكرای كرد، له هێرشه‌كه‌ی دوێنێی داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌یه‌ك له پارێزگای دێره‌زوور له باكوری رۆژهه‌ڵاتی سووریا، 5 چه‌كداریان كوژراون.
هه‌سه‌ده له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه: دوێنێ پێنجشه‌ممه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه هێرشكرایه سه‌ر بنكه‌یه‌كی هێزه‌كانمان له شارۆچكه‌ی به‌حره له سنووری پارێزگای دێره‌زوور.
بڵاویشی كرده‌وه: هێزه‌كانمان به‌رپه‌رچی هێرشه‌كه‌ی داعشیان دایه‌وه و تێكیان شكاندن، به‌ڵام به‌داخه‌وه له ئه‌نجامی هێرشه‌كه 5 له هه‌ڤاڵه‌كانمان شه‌هید بوون و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو.
سوپای سووریای دیموكرات ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له دوای هێرشه‌كه‌وه، هێزه‌كانیان ده‌ستیان به كێوماڵكردنی شوێنه‌كه كردووه بۆ نه‌هێشتنی مه‌ترسی دووباره هێرشكردنه‌وه.
له دوای 8ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2024 و كه‌وتنی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له سووریا، چه‌كدارانی داعش جموجۆڵه‌كانیان له دێره‌زوور و ره‌قه و ناوچه‌كانی دیكه‌ی سووریا زیادی كردووه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته جێگه‌ی مه‌ترسی بۆ ته‌واوی خه‌ڵكی سووریا و ناوچه‌كه به گشتی به‌تایبه‌تیش بۆ هێزه‌كانی سوپای سووریای دیموكرات كه له‌ڕووی سنووره‌وه نزیكن له ناوچه‌كانی داعش.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.