Erbil 31°C پێنجشەممە 17 ئەیلوول 04:14

مه‌لامسته‌فا بارزانی پێشوازی شاندێكی ئاژانسی كۆیكای كۆری ده‌كات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە مەلامستەفا بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە (جۆنگ جون یۆنگ) نوێنەری ئاژانسی كۆیکای کۆری بۆ هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی لە هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کار و چالاکییەکانی ئاژانسی كۆیکا کرا کە بە هەماهەنگی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەندین پڕۆژە و چالاکییان لە شوێنە جیاکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە.

مەلامستەفا بارزانی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەو کار و خزمەتانه‌ کرد کە ئاژانسی کۆیکا پێشکەشی هەرێمی کوردستانی کردووە.

لای خۆیانەوە تیمی ئاژانسی کۆیکا خۆشحاڵی و سوپاسگوزاری خۆیان بۆ ئەم پێشوازییە گەرمە دەربڕی كه‌ لەلایەن مەلامستەفا بارزانی لێیان کرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.