سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، واده‌ی هه‌رنارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ده‌ره‌وه له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهان ئاشكرا كرد.
ئامانج ره‌حیم سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: رۆژی شه‌ممه کاتژمێر 6ـی سەر لەبەیانی (27ـی ئەیلوولی 2025)، نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگه‌ی بۆڕی نەوتی هەرێم - جەیهان ده‌گاتەوە بازاڕی جیهانی و لەلایەن کۆمپانیای سۆمۆ بە بازاڕی ده‌کرێت.
راشیگه‌یاند: خۆشحاڵم لەگەڵ هەڤاڵەکانم لە شاندی دانوستانکاری هەرێم به‌شدار بووم له گەیشتن بە ڕێکەوتنامەی هاوبەشی سێقۆڵی نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیای سۆمۆ و و کۆمپانیا نەوتییەکان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بۆ بازاڕە جیهانییەکان.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: بە هیوام ئەم ڕێکەوتنامە سێ قۆڵییە ببێتە مایەی سەقامگیریی لە خەرجکردنی مووچە و شایستەکانی هەرێم و کۆتاییهاتنی نەهامەتی و چاوەڕوانی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ وەرگرتنی شایستەکانی خۆیان لە کاتی خۆیدا، کە دەبوو هەر لە سەرەتاوە مووچە بەدوور بێت لەم ناکۆکییانە.
سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنه‌كه‌ش، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گوتی: لە شەش مادەی سەرەکی و پێشەکییەک پێکهاتووە، لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیای نەوتییەکان واژۆ کراوە و تێیدا ماف و شایستە و پابەندییەکانی هەرسێ لایەنی تێدا دەستنیشان کراوە.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به‌فه‌رمی رێككه‌وتنی كۆتایی له‌نێوان وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدڕاڵی و كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی نه‌وت راگه‌یه‌نرا بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه به هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ره‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.